مشعان : چەندین ملیۆن دۆلارم وەک بەرتیل پێشکەشکرا

 مشعان : چەندین ملیۆن دۆلارم وەک بەرتیل پێشکەشکرا
پەرلەمانتارێکی عێراقی رایدەگەیەنێت، کە خۆی و هەموو سیاسییەکانی عێراق گەندەڵن و بەرتیلێکی گەورەی خۆی ئاشکرا دەکات.



مشعان جبووری، ئەندامی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندووە، کە هەموو سیاسەتمەدارە عێراقییەکان گەندەڵن و بڵاون.



مشعان جبووری بە شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە، کە مەبەستی لە گەندەڵبوونی خۆی و ئاشکراکردنی داوالێکرانی بۆ وەرگرتنی بەرتیل بە بڕی چەند ملیۆن دۆلارێک ئەوە بووە، ”گەورەیی گەندەڵی لە وڵات بە دیار بخەم، ئەگینا باسم نەدەکرد و کەسیش نەیدەزانی“.



بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق، چینی سیاسەتمەدار و بەرپرسان لە عێراق گەندەڵییەکانی یەکتر دادەپۆشن و پێویستە کەیسی گەندەڵی بجووڵێندرێت.







باسنیوز
Top