وەزیری نەوتی عێراق داوا دەكات هاووڵاتیان لە كۆمپانیا نەوتییەكان پشكیان هەبێت
وەزیری نەوتی عێراق داوایكرد عێراقییەكان لە كۆمپانیا نەوتییەكان پشكیان هەبێت، بەڵام بەشێوەی میرات نەبێت.
عادل عەبدولمەهدی، وەزیری نەوتی عێراق لەسیمینارێكدا گوتی "نیمچە رێككەوتنێك لەنێوان كەرتی نەوتی و حكومەت و پەرلەمان هەیە سەبارەت بە گرنگی دووبارە زیندووكردنەوەی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی".
عادل عەبدولمەهدی گوتیشی "وەزارەتی نەوت هەوڵدەدات ئامانجەكانی كۆمپانیا نەوتییە ناوخۆییەكان بێنێتەدی، بۆ ئەم مەبەستەش داوایكردوە هاووڵاتیان لە كۆمپانیا نەوتییەكان پشكیان هەبێت، بەڵام نەكرێت بە میرات".
وەزیری نەوتی عێراق دەشڵێت "پێویستە لە نێو ئەو كۆمپانیایە مافی پارێزگاكان رێكبخرێت و بەشێوەیەكی دادپەروەرانەو بەپێی رێژەی دانیشتووان داهاتەكە دابەش بكرێت".
رووداو
