سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات

سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێک دەچێتە ئەمریکا و پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن تاوتوێ دەکات.



رۆژی چوارشەممە 27ـی کانوونی دووەمی 2016، ”عیماد خەفاجی“، گوتەبێژی فەرمیی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ”سەلیم جبووری“، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی و بە بانگهێشتی زانکۆکانی ئەمریکا سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و بڕیارە دوایین پێشهاتەکانی پرسەکانی قەیرانی ئابووریی و شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش باس بکات.



عیماد خەفاجی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سەلیم جبووری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکاش کۆدەبێتەوە.











باسنیوز
Top