جبوری چاكسازییه‌كانی سه‌رۆك وەزیران به "سست" ناوده‌بات
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی سۆمه‌ریه سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وتی: "ئێمه پشتگیری ئه‌و چاكسازییانه ده‌كه‌ین كه به‌و دواییه سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند و تائێستاش له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆمان سوورین".
وتیشی: "چاكسازییه‌كان نابێت له‌سه‌ر حسابی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانی تر بێت".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه: "چاكسازییه‌كان بۆ خه‌ڵك گرنگن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سست به‌ڕێوه ده‌چن".
داواشی كرد: "پێویسته چاكسازییه‌كان زۆرترینی پانتایی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ماددی و ئیداری ته‌رخان بكات".
له‌باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه رایگه‌یاند "تاكو ئێستا بابه‌تێكی له‌م شێوه‌یه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو". روونیشیكرده‌وه كه "پێویسته ده‌رفه‌تی زیاتر بدرێته عه‌بادی و ئێمه سوورین له پشتگیریكردنی".
جێگای ئاماژه‌یه ساڵی 2015 حه‌یده‌ری عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق 3 پاكێجی چاكسازیی راگه‌یاند كه له‌نێویاندا وازپێهێنانی جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بوون.
خه‌ندان-
