كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق به به‌شداری نوێنه‌رانی عه‌ره‌بی سوننه ده‌ستپێده‌كات
د. موسه‌نا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وابڕیاره له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای ده‌زگای دژه تیرۆر و دوو رێككه‌وتنی عیراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كوه‌یت و ئێران له‌بواری ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری ئاسمانی.
هه‌روه‌ك بڕیاره گفتوگۆ بكرێت له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره 15ی ساڵی 1998- بڕیاری ژماره 256 ی ساڵی 1999 و بڕیاری ژماره 32ی ساڵی 2000ی ئه‌نجومه‌نی شۆِرشی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی رژێمی به‌عس.
د. موسه‌ننا ئه‌مین بڕوای خۆشی پیشاندا كه نوێنه‌رانی عه‌ره‌بی سوننه به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا بكه‌ن و بایكۆتی نه‌كه‌ن.
خەندان
