سه‌رچاوه‌كان: 3 ئه‌مه‌ریكییه‌كه له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه رفێنراون
به پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز؛ كه له دوو سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگریی عێراق و سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكای گواستۆته‌وه؛ واشنتۆن له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه كه ئه‌و 3 هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریكا ره‌وانه‌ی ئێران كرابن؛ به‌ڵام له شاری به‌غدا له لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه رفێنراون.
به‌رپرسانی هه‌واڵگریی عێراقی ده‌ڵێن كه ئه‌و 3 ئه‌مه‌ریكییه له‌لایه‌ن گروپێكی میلیشیا شیعه‌كانه‌وه له ناوچه‌ی دوره‌ی به‌غدا؛ رفێنراون كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن؛ به‌ڵام هێشتا له عێراقدان و بۆ ئێران نه‌گواستراونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌سۆشه‌یتدپرێس بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ئه‌مه‌ریكی كه‌له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه رفێنراون؛ له شارۆچكه‌ی سه‌درن كه سه‌رجه‌م دانیشتووانی شیعه مه‌زهه‌بن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگریی عێراق به رۆیته‌رز راگه‌یاندووه كه ئه‌و 3 هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه؛ به‌هۆی ئه‌وه‌ی رفێنراون كه ئه‌مه‌ریكین؛ نه‌ك به‌هۆی كارێكی تایبه‌ت و كه‌سی یان ماددی. رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابڕدوو؛ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا؛ به‌رپرسیاریه‌تی گیانی ئه‌و 3 هاووڵاتییه‌ی خسته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی عێراقی .
