عێراق به‌نیازه به‌قه‌رز چه‌ك له‌میسر بكڕێت
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند، خالد عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری به‌سه‌ردانێك گه‌یشتۆته كۆماری میسر‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، تاوتوێی كڕینی چه‌ك ده‌كات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شاری به‌غدا ئاشكرایان كردوه، سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی عێراق بۆ میسر به‌و ئامانجه، چه‌ك‌و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی به‌شێوه‌ی قه‌رز له‌و وڵاته بكڕێت.
باس له‌وه‌ش كراوه، هه‌رچه‌نده حكومه‌تی قاهیره پێشتر ره‌تیكردبوه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی قه‌رز چه‌ك به عێراق بفرۆشێت، به‌ڵام به‌رپرسانی میسر له ئێستادا نه‌رمییان نواندوه بۆ فرۆشتنی چه‌ك به‌عێراق به‌شێوه‌ی قه‌رز، چونكه عێراق به‌دۆخێكی ئابوریی سه‌ختدا گوزه‌ر ده‌كات‌و له شه‌ڕێكی گه‌وره‌شدایه له‌گه‌ڵ تیرۆریستان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، عوبه‌یدی له میانی كۆبونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای میسر، میكانیزمه‌كانی چۆنێتی كڕینی چه‌ك‌و جۆر‌و قه‌باره‌ی چه‌ك‌و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كان تاوتوێ ده‌كات.
سەرچاوەكان
