موفتی عیراق داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات
سوننه كۆمه‌ڵكوژ ده‌كه‌ن
رافع ته‌ها ره‌فاعی، كه موفتی گه‌وره‌ی عیراقه رایگه‌یاندووه كه: "پێویسته له‌سه‌ر مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان فه‌توایه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ربكات به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
ئه‌و موفتییه عیراقییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه هۆكاری ئه‌و داوایه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ "ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی تایه‌فه‌گه‌ری كه میلیشیا شیعه‌كان له دژی سوننه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
مه‌رجه‌عیه‌ت به‌رپرسه
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی شارۆچكه‌ی میقدادیه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ئه‌نجامدراون، ره‌فاعی رایگه‌یاندووه: "له‌سه‌ر مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه پێویسته چۆن گڵۆپی سه‌وزیان بۆ دروستكردنی ئه‌و هێزه هه‌ڵكرد به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌رێگای ده‌ركردنی فه‌توایه‌كی نوێوه ئه‌و هێزه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه".
ئه‌م تاوانانه تازه نییه
له‌لایه‌كی تریشه‌وه حارس زاری، ئه‌مینداری گشتی ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان له عیراق رایگه‌یاندووه: "مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كان به‌شێكی گه‌وره‌ن له هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه، ئه‌وه‌شی له پارێزگای دیاله رووده‌دات تازه نییه و له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا به‌رده‌وام ئه‌و تاوانانه له دژی سوننه‌كان ئه‌نجامدراون".
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه گه‌مارۆی شارۆچكه‌ی میقدادیهیان داوه و رێگه چوونه ژووره‌وه و هاتنه ده‌ره‌وه‌ش به كه‌س ناده‌ن و سه‌رچاوه‌كانی ئاماژه به كوشتنی چه‌ندین هاوڵاتی ده‌كه‌ن كه له‌نێویاندا پزیشك و منداڵ هه‌یه، هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ئێستادا كاره‌با و هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت له‌و شارۆچكه‌یه بڕدراون.
عیراق پێویستی به حه‌شدی شه‌عبییه
له‌لایه‌كی تره‌وه و له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێك له سه‌رۆك هۆزه‌كان عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عیراق رایگه‌یاند: "عیراق پێویستی به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه، چونكه ئه‌وان رۆڵیان هه‌یه له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه: "هه‌ركات كۆتایی به داعش هات و ئه‌و هێزانه به‌دامه‌زراوه‌یی كران، ئه‌وكات ئه‌و هێزانه خۆیان نامێنن".
خه‌ندان
