مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى شێعه داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كات هێرشى توندڕه‌وان ڕابگرێت
شێخ عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لایى نوێنه‌رى ئایه‌توڵڵا عه‌لى سیستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى شێعه له عێراق، له وتارى نوێژى هه‌ینیدا رایگه‌یاند به‌رپرسیاریه‌تى دوورباره‌بوونه‌وه‌ى هێرشه‌كان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆى حكوومه‌ت و نابێت رێگه به بوونى چه‌كداران له ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى حكوومه‌ت بدات .
جێى باسه هه‌فته‌ى رابردوو له حه‌وت مزگه‌وتى سوننه‌كان له شارۆچكه‌ى میقدادیه‌ى سه‌ر به پارێزگاى دیاله ته‌قینه‌وه ڕوویاندا . پێشتریش به هۆى دوو ته‌قینه‌وه كه هێزه‌كانى چه‌كدارى شێعه‌یان كردبووه ئامانج، بیست و سێ كه‌س كوژران .
