وه‌زاره‌تی نه‌وت: دابه‌زینی نرخەکان به‌م رێژه‌یه زیانیان به عیراق گه‌یاندووه
عاسم جیهاد له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌م دواییه‌دا، داهاته‌كانی عیراق به‌رێژه‌ی 70% زیانیان پێگه‌یشتووه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی كورتهێنان له بودجه‌دا، چونكه عیراق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به داهاته‌كانی نه‌وت ده‌به‌ستێت، بۆیه عیراق ناچار بووه له زۆربه‌ی بواره‌كاندا خه‌رجییه‌كان كه‌مبكاته‌وه و زۆرێك له پرۆژه جیاجیاكانی ده‌وڵه‌ت، رابگرێت.
وته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هۆكاریی دابه‌زینی نرخی نه‌وتی بۆ خواستی هه‌ندێك لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕانده‌وه، تا زیان به ئابوری چه‌ند وڵاتێك بكه‌وێت به عیراقه‌وه.
وتیشی: "ئێمه له وه‌زاره‌تی نه‌وت هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌م، له مانگی تشرینی دووه‌م رابردووش‌دا، عیراق به‌رزترین ئاستی هه‌نارده‌كردنی به‌دیهێنا و له رۆژێكدا زیاتر له 3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كرد، به‌ڵام داهاتی ئه‌و هه‌نارده‌كردنه 3 ملیار دۆلاری تێنه‌په‌ڕاند".
رونیشكرده‌وه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وامه بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مه‌كانی، هیواخوازیشین له ناوه‌ڕاستی بهمساڵدا به‌رهه‌می رۆژانه، 4.5 ملیۆن به‌رمیل تێبپه‌ڕێنێت.
خەندان
