له عێراق لە ٢٤ کاتژمێردا ١٠ مزگەوتی سوننەکان تەقێندراونەتەوە
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کرد، دوای ئەوەی لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە قەزای شارەبان دەیان چەکداری حەشدی شەعبی و هاوڵاتی شیعە مەزهەب کوژران، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لەو ناوچەیەدا حەوت مزگەوتی سوننەکان تەقێندراونەتەوە و لە چەند ناوچەیەکی دیکەش سێ مزگەوتی دیکە تەقێندراونەتەوە.
هەروەها بڵاویشی کردووەتەوە، هەندێک لە مزگەوتەکان لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە تەقێندراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەشێک لەو مزگەوتانەی تەقێندراونەتەوە مێژووی دروستکردنیان دەگەرێتەوە بۆ دوو سەدە بەر لە ئێستا.
هاوکات، هادى عامرى، سەرکردەى ڕێکخراوی بەدر نیگەرانى خۆى لە دۆخی پارێزگاى دیالە ڕاگەیاند و وتیشى، ئەرکی نۆژەنکردنەوەى مزگەتەکانى شارەبان لە ئەستۆ دەگرن.
سەرچاوەكان
