عێراق هاورده‌كردنی باڵندەی له 24 وڵات قه‌ده‌خه‌كرد
لە راگەیێندراوێکدا فه‌رمانگه‌ی كاروباری لیژنه‌كانی ئه‌مینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە "هۆكاری قه‌ده‌خه‌كردنی مریشك، په‌له‌وه‌ری زیندوو و بەستراو، هێلكه و په‌ڕی باڵنده‌كان بۆ 6 حاڵه‌تی مردنی ئه‌و گیاندارانه دەگەڕێتەوە كە به ئانفلوەنزای وه‌رزی لە عێراقدا مردوون".
ئه‌و وڵاتانه‌ش كه به‌غدا هاورده‌كردنی باڵنده‌ی لێ قه‌ده‌خه‌كردوون، بریتین له "نه‌یجیر، به‌نگلادیش، بوهتان، بۆركینا فاسۆ، باشووری ئه‌فریقا، كۆتدیڤوار، چین، فه‌ڵه‌ستین، ڤێتنام، گانا، كۆریای باكوور و باشوور، كازاخستان، كه‌مبۆدیا، لاوس، هۆنگ كۆنگ، لیبیا، میسر، مه‌كسیك، نیپاڵ، نه‌یجیریا، هیندستان و ماینمار".
مانگی رابردوو حکومەتی عێراق كۆمه‌ڵێك مەرجی خستنه‌سه‌ر هاورده‌كردنی مریشكی فه‌ره‌نسی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش بۆ رێگریكردن بوو لە گواستنەوەی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده لە فەرەنساوە بۆ عێراق.
هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌سه‌ر زاری محەممه‌د جه‌بر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشتی بڵاویكردەوه " 100 حاڵه‌تی گومان‌لێكراو له سه‌رجه‌م پارێزگاكان تۆماركراون، هه‌شتیان پشتڕاستکراونەوە كه به‌هۆی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌وه تووشی په‌تا بوونه".
رووداو
