گەندەڵییەکی دیكه لە عێراق ئاشکرا بوو
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئەوە ڕوون کراوەتەوە کە 23هەزار فەرمانبەر بە نایاسایی هاوکاریی تۆڕی کۆمەڵایەتییان وەرگرتووە، ئەوان شایەنی ئەو هاوکاریە نەبوونە.
ئەو مووچەیەی ئەو ئەو 23هەزار کەسە وەریانگرتووە مانگانە 120هەزار دینارە و ئەوان مەرجەکانیان تێدا نەبووە، بەڵام چەند ساڵە هاوکارییەکەیان وەرگرتووە.
بەپێی بەیاننامەکە ئەو هاوکارییە لە 70هەزار کەسی تر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت.
مووچەی تۆڕی کۆمەڵایەتی دەبێت بەو کەسانە بدرێت کە هیچ مووچەیەکیان نییە و داهاتیان زۆر کەمە.
