ناوچه‌ی سوفیه له روومادی كۆنترۆڵ كرایه‌وه و 500 خێزانیش رزگاركران
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان له ئازادكردنی ته‌واوی شاری روومادی به‌رده‌وامن و له دوایین پێشرهویشدا؛ توانیان ناوچه‌ی سوفیه له باشووری شاره‌كه رزگار بكه‌ن.
عید عماش وته‌بێژه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند كه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی داعش به‌و شوێنی نادیار له ناو شاره‌كه هه‌ڵاتوون و هێزه ئه‌منییه‌كانیش پێشڕه‌ویی باشیان كردووه و توانیویانه وێرای رزگاركرنی ناوچه‌ی سوفیه؛ 500 خێزانیش رزگاربكه‌ن.
وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار راشیگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان ژماره‌یه‌ك تۆنێلی داعشیان له ناو شاره‌كه رووخاندووه كه یه‌كێك له‌وانه مزگه‌وتی روومادیی به ناوچه‌ی نیشتهنیی پزیشكان به دووریی 300 مه‌تر به یه‌كتر ده‌به‌ستێته‌وه.
