گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان: رزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ و فه‌لووجه كارێكی سه‌خته
وارن له وتارێكیدا كه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا پێشكه‌شی كرد و له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و رزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ و فه‌لووجه گوتیشی: ئێستا پێنج هه‌زار چه‌كداری داعش له مووسڵدا جێگیرن و به سه‌دان چه‌كداریش له فهلووجهدان.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه فه‌لووجه به ته‌واوی له ژێر ئابلۆقه‌دایه، بێگومان رزگاركردنی فه‌لووجه كارێكی سه‌خته و رزگاركردنی مووسڵیش سه‌ختتره.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر قه‌زای حه‌دیسه له پارێزگای ئه‌نبار و ده‌وروبه‌ری كرد و گوتی: له‌میانه‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه نزیكه‌ی سه‌د چه‌كدارمان كوشت، هه‌روه‌ها سوپای عێراق زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ی كوشتووه.
