له شارى حلله‌ى ناوه‌ندى پارێزگاى بابل له عێراق هێرش كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وتى سوننه‌كان ، به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى رۆیته‌ر پۆلیسى عێراق و شاهیدحاڵه‌كان رایانگه‌یاندووه كه شه‌وى رابردوو هێرش كرایه‌وه سه‌ر دوو مزگه‌وتى سوننه‌كان له ناو شارى حلله و ته‌قێنرانه‌وه و به‌شێكى هه‌ردوو مزگه‌وته‌كان وێران بوون .
هاوكات وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقیش ئه‌و هێرشه‌ى پشتڕاستكرده‌وه به‌ڵام زانیاریى زیاترى نه‌دركاندووه ، له هه‌مان كاتدا له ئه‌گه‌رى ململانێى تائیفى هۆشداریى داوه.