هاوپه‌یمانان.. به‌سه‌دان چه‌كداری‌ داعش له‌ روومادی‌ ماون

هاوپه‌یمانان.. به‌سه‌دان چه‌كداری‌ داعش له‌ روومادی‌ ماون
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان رایده‌گه‌یه‌نێت، تاوه‌كو ئێستا به‌سه‌دان چه‌كداری‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌ شاری‌ روومادیدا ماون و پێویسته‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ شاره‌كه‌ له‌ چه‌كداره‌كانی‌ داعش پاكبكرێته‌وه‌.

به‌رپرسێكی‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژ به‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش به‌ كه‌ناڵی‌ بی بی سی‌ راگه‌یاندووه‌، دوای‌ راگه‌یاندنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ شاری‌ روومادی‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ عیراقییه‌كانه‌وه‌، له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 700 چه‌كداری‌ داعش له‌ نێو ئه‌و شاره‌دا خۆیان حه‌شارداوه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، به‌شێكی‌ زۆری‌ شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشه‌وه‌ بۆمبڕێژكراون، ئه‌مه‌ش كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كانی‌ بۆ ئه‌و شاره‌ دواده‌خات.

كابتن تشانس مكرۆ، ئه‌فسه‌ر له‌ هه‌واڵگری‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌، له‌ ناوه‌ندی‌ شاری‌ روومادی‌ زیاتر له‌ 400 چه‌كداری‌ داعش بوونیان هه‌یه‌ و زیاتر له‌ 300 چه‌كداری‌ تریش روویان له‌ قه‌زای‌ فه‌لـلوجه‌ كردووه‌.

ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردووه‌، تا ئێستا هێزه‌ عیراقییه‌كان زیاتر له‌ 300 بۆمبی‌ چێندراویان پوچه‌ڵكردۆته‌وه‌ و له‌ نزیك كۆمه‌ڵگای‌ حكومی‌ له‌ شاره‌كه‌ و بۆمبی زیاتریش له‌و ناوچه‌یه‌دا بوونی‌ هه‌یه‌.

له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا حكومه‌تی‌ عیراق به‌فه‌رمی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ شاری‌ روومادی‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقییه‌كانه‌وه‌ راگه‌یاند و ئاڵای‌ عیراقیش له‌سه‌ر بینای‌ پارێزگا و فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان به‌رزكرایه‌وه‌.










خه‌ندان
Top