دەستپێکردنی هێرش بۆ نێوجەرگەی رومادی لەئانوساتدایە
عوسمان غانمی، سوپا سالاری عێراق ئاشکرایکرد، هێرشی سوپای عێراق بۆ گرتنەوەی سەنتەری رومادی لەئانوساتدایە و گوتی" لە کاژێرەکانی داهاتوودا هێرشی سوپای عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی نێوجەرگەی رومادی دەستپێدەکات".
سەبارەت بە ژمارەی چەکدارانی داعش لەنێو سەنتەری رومادی، زانیاری ورد ئاشکرابووە و بەگوێرەی دەزگای هەواڵگریی عێراق، تەنیا 250 بۆ 300 چەکداری داعش لە ناوەوەی رومادیدان.
فڕۆکە عێراقییەکان رۆژی یەکشەممە 20-12-2015، ئاگاداریی نامەیان بۆ خەڵکی رومادی فڕێدایە خوارەوە و داوایان لێکردن لەماوەی 72 کاژێردا رومادی چۆڵ بکەن.
پێشتریش گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاندبوو، چەکدارانی داعش رێگریی لە خەڵکی رومادی دەکەن شارەکەیان چۆڵ بکەن.
رووداو
