دواجار عیراق رازی بوو بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێزێكی ئه‌مریكی تایبه‌ت له‌ناو خاكی عیراقدا
ستیڤ وارن له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مڕۆ 21ی كانونی یه‌كه‌می 2015 له‌شاری به‌غدا ئه‌نجامیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندی پیشانداوه بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێزێكی ئه‌مریكی تایبه‌ت له‌خاكی عیراق به‌ئامانجی به‌شداریكردن له‌شه‌ڕی دژ به‌رێكخراوی تیرۆرستی داعش.
وارن ووتیشی، كاری ئه‌و هێزه تایبه‌ته كه‌له نزیكه‌ی 200 سه‌رباز پێكدێت بریتی ده‌بێت له‌ئه‌نجامدانی چه‌ند كرده‌یه‌كی نهێنی له‌ناو خاكی عیراق به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا، هاوكات بڕینی پشتیوانی داعش له‌نێوان عیراق و سوریادا.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش هیچ زانیارییه‌كی تری له‌باره‌ی واده‌ی بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی عیراق و ئه‌و ناوچانه‌ی لێی بڵاوده‌بنه‌وه، ئاشكرا نه‌كرد.
تائێستا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش ته‌نها له‌ڕێی هێرشی ئاسمانییه‌وه هاوكاری هێزه عیراقییه‌كانی كردووه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ داعش، به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ش، ده‌بێته یه‌كه‌م به‌شداری زه‌مینی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له عیراقدا.
خه‌ندان
