فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری موسڵ-یان بۆردومانكرد
عیسمه‌ت ره‌جه‌ب، لێپسراوی لقی چوارده‌ی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو موڵگه و باره‌گاكانی چه‌دارانی داعش له شاری موسڵ له لایه‌ت فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه به سه‌ختی بۆردومان كرا".
وتیشی :"له به‌ره‌ی چه‌پێ شاری موسڵ موڵگه و باره‌گاكانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به سه‌ختی بۆردومان ده‌كرێن، به‌ڵام تا ئێستا نازانین چه‌ند چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراون".
ئاشكراشیكرد: "دوێنێ یه‌كشه‌ممه ٢٠ كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٥، داعش ١٢ چه‌كداری خۆی گولـله بارانكر، هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌مكاری داش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و دوازده چه‌كداره له شه‌ری میحوه‌ری خاز هه‌ڵهاتبوون".
خه‌ندان
