ئەمیرێکی باڵای داعش لە باکوری رومادی کوژرا

ئەمیرێکی باڵای داعش  لە باکوری رومادی کوژرا
شانەی میدیای جەنگی، کوژرانی بەرپرسی مەفرەزە چەکدارییەکانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعشی لە باکوری رومادی راگەیاند.

بەپێی بەیاننامەیەکی ئەو شانەیە، کە دوێنێ شەممە 19ی کانونی یەکەم بڵاوکرایەوە، دەزگا هەواڵگرییەکانی عیراق بە پشتبەست بە چەند زانیارییەکی نهێنی و دواتر ئاڕاستەکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکە بۆ ئەو ناوچانە، مۆڵگەی دەیان چەکدار و ئەمیری رێکخراوە تیرۆرستییەکەیان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا فەرماندەی مەفرەزە چەکدارییەکانی داعش لە باکوری رومادی کوژراوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان، بە کوژرانی ئەو ئەمیرەی داعش و 30 چەکداری دیکەی رێکخراوەکە لەو ناوچانەدا کۆتییهاتووە.








خەندان –
Top