ئه‌مریكا داوا له عێراق‌و توركیا ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه
كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كردوه.
ئاشكراشی كردوه: بایدن ته‌ئكیدی كردۆته‌وه كه پێویسته عێراق و توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێز بكه‌ن و كۆتایی به ئاڵۆزییه‌كان بهێننو گفتوگۆ بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایشی عێراق.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، بایدن و عه‌بادی پرسی مانه‌وه و كشانه‌وه‌ی سوپای توركیایان له‌خاكی عێراقدا تاوتوێ كرد و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی توركیای به ئه‌رێنیی وه‌سف كرد.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، ئه‌و هێزانه‌ی توركیا كه له‌خاكی عێراق كشاونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌مه به‌راورد به‌و هێزه‌ی هاتوه و له‌كۆی 40 تانك ته‌نها هه‌شتیان كشاونه‌ته‌وه.
سەرچاوەكان
