فڕۆکەکانى هاوپەیمانان ١٥ هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانى چەکدارانى داعش لە عێراق

فڕۆکەکانى هاوپەیمانان ١٥ هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانى چەکدارانى داعش لە عێراق
فڕۆکەکانى هاوپەیمانان ٢٢ هێرشی نوێیان کردە سەر پێگەکانى چەکدارانى داعش لە عێراق و سوریا.

هێزى هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا فڕۆکەکانى هاوپەیمانان ١٥ هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانى چەکدارانى داعش لە عێراق، کە لە نزیک موسڵ و شەنگال و تەلەعفەر و سوڵتان عەبدوڵا و رومادى و قائیم و فەلوجە ئەنجامدراون."

هەروەها "لە سووریاش حەوت هێرش کراونەتە سەر پێگەکانى چەکدارانى داعش، کە لە نزیک ئەبو کەمال و ڕەقە و عەین عیسا و مەرعە ئەنجامدراون."

بەپێی بەیننامەکەى هێزى هاوپەیمانان بەهۆى بۆردومانەکانەوە ژمارەیەک پێگەو شوێنى شەڕکردنى چەکدارانى داعش لە ناوبراون.

هێزی هاوپەیمانان لە مانگی ئابی ٢٠١٤ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەکدارانى داعش لە عێراقدا دەستپێکرد و لە مانگی ئەیلولیشدا هێرشەکانیان بۆسەر چەکدارانى داعش لە سوریادا دەستپێکرد، هێرشەکانى هاوپەیمانان کاریگەرى گەورەى هەبووە لەسەر بەرگرتن لە پێشڕەوییەکانى داعش لە عێراق و سووریا، لەدواى لە دەستدانى کۆبانى لە سوریا و شەنگال لە عێراق، داعش پاشەکشەى کردووە.
Top