سوپای عێراق 2 ناوچه‌ی له باشووری رومادی ئازاد كرد
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان هێزه‌كانی عێراق دوای شه‌رێكی توند له گه‌ڵ تیرۆریستانى داعش گه‌ره‌كی ئه‌رامل و شه‌قامی ستتین له باشووری شاری رومادیان كۆنترۆڵ كرده‌وه و زیانێكی گه‌وره‌یان به تیرۆریستانى داعش گه‌یاند .
هه‌روه‌ها فرۆكه جه‌نگییه‌كان چه‌ند گردبوونه‌وه‌یه‌كی داعشیان له ده‌روازه‌ی ئه‌لبو شه‌جل بۆردومان كرد ، به‌ڵام تیرۆریستان پردی نزیك فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی ئه‌نباریان ته‌قانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپای عێراق نه‌توانن زیاتر به‌ره‌و شاری رومادی به‌ره‌و پێش بڕۆن .
شایانی باسه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌كانی عێراق توانیان ناوچه‌ی ته‌ئمیم له ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش ده‌ربهێنن كه ئه‌م ناوچه‌یه به گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی شاری رومادی داده‌نرێت.
