عه‌بادی هۆشداری دایه توركیا: گه‌ل و حكوومه‌تی عێراق چی دی ددان به‌خۆیدا ناگرێ
(عه‌بادی) له لێدوانێكی تایبه‌تدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تایبه‌ت به هاتنی هێزی سه‌ربازیی توركیا بۆ ده‌وروبه‌ری مووسڵ، جه‌ختی كرده‌وه، حكوومه‌تی عێراق كه نوێنه‌رایه‌تیی كۆی پێكهاته‌كانی ده‌كات، ئه‌م هاتنی هێزه‌ی توركیا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و له‌مه‌یشیاندا لایه‌ن و مه‌رجه‌عه‌كان له پشتمانه‌وه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، هه‌ڵبه‌ته ئێمه قبووڵی ناكه‌ین و نایشبێ، سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌مان پێشێل بكات. جه‌نگی ئێمه دژ به داعش كه تێیدا سه‌رده‌كه‌وین، جه‌نگی سه‌روه‌ریی عێراقه و تا وه‌ده‌رنانی دوا داعش‌یش له‌م وڵاته‌دا به‌ره‌وڕووی ده‌بینه‌وه.
گوتیشی، هه‌ڵه‌ن ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه، ئه‌م گه‌له چیدی له به‌رانبه‌ر به‌م پێشێلكارییه ددان به‌خۆیدا ده‌گرێ.
