عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت بوونی نه‌ماوه و له‌ژێر هه‌ژموونی ئێراندایه
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ له وتارێكیدا كه ویلیا‌م گالستۆن به ناونیشانی ( با بۆشایی ستراتیژیه‌تی دژه تیرۆری ئۆباما دیاری بكه‌ین) بڵاوی كردۆته‌وه، له‌م وتاره‌دا راشكاوانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، له كاتیكدا سه‌رۆك ئۆباما نیازی ئه‌وه‌ی نیه كه له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕی دژی داعش بكات و به‌پشت به‌ستن به عه‌ره‌بی سونه ره‌ققه یان موسڵ له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش دهربهێێنت، ئه‌وا ئه‌م كاره‌ی پێناكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی سونه ئه‌و هێزه نابن كه پشتی پێبه‌سترێت.
له‌شه‌ری دژی داعشدا ته‌نیا هێزێك توانیوویه‌تی له‌م شه‌ره‌دا سه‌ركه‌توو بێت، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه، به‌ڵام سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مریكا بواری به ئهنكهراو به‌غدا داوه، كه رێگه نه‌ده‌ن هاوپه‌یمانیه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا دروست بێت.
بۆیه له ئێستا ده‌بێت ئه‌و پرسیاره رووبه‌رووی خۆمان بكه‌ینه‌وه، به‌وه‌ی ئایا ئێمه به‌راستی جدین له شه‌ری دژی داعش و ده‌مانه‌وێت تێكێیان بشكێنێن، كه بوونه‌ته هه‌ره‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانمان له ئه‌ورپا؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت ئه‌و راستیانهمان له‌به‌ر چاو بێت، كه ئێران به‌ته‌واوه‌تی هه‌ژموونی كێشاوه به‌سه‌ر حكومه‌تی شیعه‌ی عێراقه‌وه و عێراق لهبهریهكههڵوهشاوه و هه‌رگیز جارێكی دیكه نابێته‌وه به وڵاتێكی یه‌كگرتوو، بۆیه له‌م باردۆخه‌دا نابێت ئه‌مریكا گوێ له ناره‌زاییه‌كانی به‌غدا بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی سنورێك بۆ هاوكاریه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دابنێت، پێویسته ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان واڵا بكه‌ین و خۆیان بریار بده‌ن تاچ ئاستێك ده‌توانن شه‌ری دژی تیرۆریستانی داعش بكه‌ن.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ
