عیراق و توركیا به‌شێوه‌یه‌كی تر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن
محه‌مه‌د حه‌كیم، باڵیۆزی عیراق له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆسكۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێی كێشه‌ی نێوان عیراق و توركیای نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه ئاڵۆزتر بكات و هانی حكومه‌تی عیراق بدات بۆ قووڵكردنی كێشه‌كان".
باڵیۆزه‌كه‌ی عیراق، وتیشی: "وتوێژی دوو قۆڵی له نێوان به‌غداو ئه‌نقه‌ره هه‌یه بۆ كۆتاییهێنان به كێشه‌ی بوونی هێزی توركیا له ده‌وروبه‌ری عیراق و وتوێژهكانیش به ئیجابی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، كه كێشه‌كان به دوو قۆڵی له‌نێوان عیراق و توركیا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه تائێستاش نهمانگهیاندووهته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌ئكیدیكرده‌وه، "به‌غدا ده‌یه‌وێت ئه‌نقه‌ره هێزه‌كه‌ی له‌خاكی عیراق بكشێنێته‌وه، وتیشی :" بوونیان له‌و سنووره، نایاساییه‌و پێشێلكردنی په‌یماننامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه".
خه‌ندان
