عه‌بادی ده‌یه‌وێ وه‌ك پێشمه‌رگه، ئه‌ڵمانیا مه‌شق به سه‌ربازانی عێرقیش بكات
(فڕانك فاڵتێر شتاینمایر) له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا بۆی ساز درا، گوتی، پێویسته له‌سه‌رمان له شه‌ڕی دژ به ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و، له‌پێناو هێنانه دی سه‌قامگیریدا له ڕووی مرۆیی و سه‌ربازییه‌وه، هاوكاریی زیاتری عێراق بكه‌ین؛ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیایش ڕوازی بووه به‌وه‌ی یارمه‌تیی زیاتری مرۆیی ڕه‌وانه بكرێ و، هه‌روه‌ها هاوكاریی زیاترمان هه‌بێ له ڕێی مانگی ده‌ستكرد و فڕۆكه‌ی چاودێری جۆری تۆرنادۆوه له سووریا ده‌ره‌وه‌ی سووریا، هه‌روه‌ها هاوكاریی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به دابینكردنی به‌نزین و پارێزگاریكردن له كه‌شیهه‌ڵگره فه‌ڕه‌نساییه‌كان له ده‌ریای نێوه‌ڕاست.
گوتیشی، هاوكارییه مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێ و، بۆ ساڵی دابێ بڕی 70 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌م بواره ته‌رخان كراوه، ئه‌مه جیا له‌و هاوكاریانه‌ی له ڕێی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌یكات.
(شتاینمایر) ده‌رباره‌ی هاتینی حێزی سه‌ربازیی توركیایش بۆ ده‌وروبه‌ری مووسڵ ده‌ڵێ، عێراق وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و ده‌بێ له وا دۆخێك‌دا هه‌ماهه‌نگی هه‌بێ، ده‌یشمانه‌وێ پێوه‌ندی راسته‌وخۆ له نێوان توركیا و عێراقدا ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه هه‌بێ، ده‌خوازین ئه‌م گرژییه‌ی نێوانیان هێور ببێته‌وه، چونكه ناوچه‌كه به‌رگه‌ی گرژیی زیاتر له‌مه ناگرێ.
هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا، داوای هاوكاری و پشتیوانی زیاتری له‌و وڵاته هه‌بوو و، گوتیشی، تیرۆر ته‌نیا هه‌ره‌شه نییه به‌سه‌ر عێراقه‌وه، به‌ڵكو بۆ ئه‌ورووپایش هه‌ڕه‌شه‌یه.
(عه‌بادی) هه‌روه‌ها داوای كرد، حكوومه‌تی ئه‌لمانیا بۆ له‌مه‌ودوا مه‌شق و راهێنان به سه‌ربازانی عێڕاقیش بكات. هه‌ڵبه‌ته ده‌بێ، مه‌به‌ستی (عه‌بادی) ئه‌وه بووبێت كه هاوشێوه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئه‌و بایه‌خه‌ی كه ئه‌ڵمانیا به هه‌رێمی وكردستان ده‌یدات بۆ عێڕاقیش هه‌یبێ.
شیاوی گوتنه كه، هێزه‌كانی سوپای ئه‌لمانیا، ته‌نیا مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌كانی ێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و، نزیكه‌ی ساڵێكه ئه‌م پڕۆسه‌ی مه‌شقه كه به بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌یه درێژه‌ی هه‌یه.
