"كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ملیۆنێك ئاواره ده‌كرێ"
(د.ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت:" له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عیراقى نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك هه‌یه كه یه‌ك ملیۆن ئاواره بگهڕێندریتهوه شوێنه‌كانى خۆیان كه ناوچه‌كانیان ئازادكراون، به‌ڵام ئاواره‌كان ڕاى جیاوازیان هه‌یه لهنێوخودى ئاواره‌كاندا هه‌ندێك له‌وانه ده‌ڵێن ڕاسته ناوچه‌كانمان له‌ده‌ستى تیرۆریستانى داعشدا رزگاركراوه، به‌ڵام پێویستیمان به گره‌نتی ئاساییش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانمان هه‌یه. ئاواره‌ی وایش هه‌یه ده‌ڵێ هه‌رچۆنێك بێ ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه."
