ئه‌نبار؛ هێزێكی سوپای ئه‌مریكا هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باره‌گایه‌كی حزبوڵڵای شيعي عیراقی
ڕۆژنامه‌ی ئه‌لقودسلعه‌ره‌بی له زاری خالید دلێمی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی سه‌حوه له ئه‌نبار ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر داوای پۆلیسی شارۆچكه‌ی خالیدیه، هێزێكی سوپای ئه‌مریكا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی حزبوڵڵای عێراقی، پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه داوایان كردوه چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان بۆ ئاشكرا بكرێت، كه پێده‌چێت چه‌كدارانی ئه‌و گروپه شیعه‌یه ده‌ستبه‌سه‌ری كردبن.
به وته‌ی دلێمی، تائێستا چاره‌نووسی 500 هاوڵاتیی شارۆچكه‌ی خالیدیه‌و ده‌وروبه‌ری نادیاره.
هاوكات عه‌لی زویبی، ئه‌فسه‌ری پۆلیس له خالیدیه به هه‌مان ڕۆژنامه‌ی ڕاگه‌یاند، پۆلیسی ناوچه‌كه له به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی حزبوڵای لوبنانی هیچ ده‌سه‌ڵات و توانایه‌كیان نییه و سه‌رسووڕمانی خۆشی پیشانداوه له‌وه‌ی، بۆچی هه‌ندێك خه‌ڵك پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه بۆچی حه‌شد شه‌عبی و میلشیا شیعه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا پێشوازییان لێناكرێت، له‌كاتێكدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و ئاشكرا پێشێلكاریی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی ئه‌نبار ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
