یەکەم کاروانی ئەم فرِۆکانە دەگەنە عیراق

یەکەم کاروانی ئەم فرِۆکانە دەگەنە عیراق
لیژنەی ئاسایش و بەرگری، لە پەڕلەمانی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا، یەکەم کاروانی فڕۆکە جەنگییەکانی چیک رادەستی عیراق دەکرێن.

بەبپێی راگەیەندراوەکەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە سەرەتای مانگی داهاتوو، تشرینی دووەمدا، یەکەم کاروانی ئەو 15 فرِۆکە جەنگییەی عیراق لە کۆماری چیکی کڕیوە دەگاتە عیراق و دەخرێنە خزمەتی سەربازییەوە.

لەماوەی رابردوودا، عیراق 15 فڕۆکەی جۆری (L - 159)ی لە کۆماری چیک کڕی و بەپێی زانیارییەکان نرخی هەر یەکێکیان 15-17 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.











خەندان
Top