حەیدەر: قه‌زای بێجی و پاڵاوگه‌ی بێجی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
له راگه‌یاندراوێكدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات: "سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی قه‌زای بێجی رزگاركراوی كرد كه له‌لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی و عهشایهرهكانهوه رزگاركرا".
راشیگه‌یاندووه: "عه‌بادی سه‌ردانی پاڵاوگه‌ی بێجی كردووه كه به‌ته‌واوه‌تی رزگار كراوه، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی هێزه ئه‌منی و چه‌كدارییه‌كان كۆبۆته‌وه و روونیشكراوه‌ته‌وه، كه سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعش به‌هۆی یه‌كگرتوویی هێزه عیراقییه‌كانه‌وه بووه".
هه‌ر له‌و راگه‌یاندراوه‌دا هاتووه: "شه‌ڕی بێجی توانای عیراقییه‌كانی سه‌لماند كه ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان رزگار بكه‌ن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌و شه‌ڕه ماوه‌ی حه‌وت مانگی خایاند و شه‌ڕێكی زۆر قورس و دژوار بوو، به‌ڵام دواجار سه‌ركه‌وتن به‌خوێنی شه‌هید و برینداره‌كان تۆمار كرا.
خه‌ندان
