نورى مالیكی زانیاری له‌سه‌ر زاناكانی عیراق كۆكردووه‌ته‌وه‌و راده‌ستی ئیسرائیل و ئێرانی كردووه بۆ كوشتن‌یان
له ئه‌ڵقه‌ی نوێی به‌رنامه‌ی " سندوقه ره‌شه‌كه" كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه له كه‌ناڵی ئاسمانی جه‌زیره په‌خش ده‌كرێت، وێستگه دیار و شاراوه‌كانی مێژووی نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق، ده‌خرێته به‌رباس، كه له چوونه ریزه‌كانی حزبی دهعهوهوه له ساڵی 1968 ده‌ستپێده‌كات، پاشان وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی جیهادی ئه‌و حزبه له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق، تا ده‌گاته وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عیراق.
پێشتر مالیكی، نزیكه‌ی 20 ساڵی له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌نێوان سوریا و ئێران به‌سه‌ربردووه، كه ئه‌وكات دژ به رژێمی سه‌دام حسێن كاری ده‌كرد، له‌ناو حزبدا به " جه‌واد" ناسراو بوو، له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئازادایدا گه‌ڕایه‌وه بۆ عیراق و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی حزبه‌كه‌شی وه‌رگرت، حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی (شیعه.)
له‌و فیلمه دیكۆمێنتارییه، كه كه‌ناڵی جه‌زیره ئاماده‌ی كردووه، چه‌ندین دۆسیه‌ی تایبه‌ت به مالیكی ده‌خرێته‌ڕوو، كه تیمی كه‌ناڵه‌كه توانیویانه ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنییان له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو ده‌ستبكه‌وێت، به‌شێك له به‌ڵگه‌كان ئه‌منین و له نووسینگه‌كه‌ی مالیكی_یه‌وه به ئیمزای تایبه‌تی خۆی ده‌رچوون، كه له‌نێوان 2006 تا 2014 چه‌ندین پێشێلكاری ئه‌منی كراوه، هه‌روه‌ك به‌ڵگه‌كانی تر ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن، مالیكی ده‌ستی هه‌بووه له دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنی تیمی كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان، له‌گه‌ڵ دروستكردنی زیندانی تایبه‌ت كه سه‌ر به نووسینگه‌كه‌ی بوون به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و دوور له وه‌زاره‌تی دادی عیراق كه سه‌رپه‌رشتی زیندانه‌كانی تر ده‌كات.
هه‌روه‌ها به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان، مالیكی هه‌وڵیداوه سوپایه‌كی نهێنی دروست بكات، هاوكات له یه‌كێك له به‌ڵگه‌كان، ده‌رده‌كه‌وێت، كه رۆڵی گرنگی هه‌بووه له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر زاناكانی عیراق و چۆنێتی گه‌یشتن به ژماره‌یه‌كیان به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنیان، ئه‌و زانیارییانه راده‌ستی "تیمه‌كانی كوشتن" كراون كه سه‌ر به موسادی ئیسرائیل و ئێران بوون.
خه‌ندان_
