حیزبی دەعوە: لایەنەکان لە عەبادی هەڵگەڕاونەتەوە
عەلی بدیری، سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبی دەعوەی ئیسلامی راگەیاند " رەخنەی لایەن سیاسییەکان لەسەر بڕیارەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەک خشتەی نوێی مووچە، هەڵگەڕانەوەیە لەو دەسەڵاتەی کە پێشتر بە عەبادی-یان دابوو".
عەلی بدیری، زیاتر روونیکردەوە كە فراکسیۆنەکان پێشتر لە پەرلەمان دەنگیان بە سەرپشکردنی سەرۆکوەزیران داوە لەبارەی ئەنجامدانی چاکسازی، بەبێ ئەوەی هیچ تێبینییەک بدەن لەبارەی قەبارە و مێژووی جێبەبەجێکردنیان.
ناوبراو راشیگەیاند " کوتلە سیاسییەکان عەبادیان سەرپشک کرد، ئەو کات پێیانوابوو چاکسازییەکان رووکەشین و تەنیا بۆ راگەیاندنەکانە و جێبەجێ ناکرێن. لەکۆتایی قسەکانیدا، سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبی دەعوەی ئیسلامی رێکخستنی ناوخۆ جەختی لەوەش کردەوە "هەموو چاکسازییەکان لایەنی ئەرێنی و نەرێنی خۆی هەیە".
رووداو
