سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هێزه هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا: عێراق داواى پشتیوانى ئاسمانى له روسیا ناكات
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه حه‌یده‌ر عه‌بادى رایگه‌یاند بوه؛ كه پێشوازى له پشتیوانى ئاسمانى روسیا ده‌كات له‌دژى داعش له وڵاته‌كه‌یان دا.
ژه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف دانفۆرد له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراقى جه‌ختى له‌وه كردبوه‌وه؛ كه ئه‌گه‌ر روسیا پشتیوانى ئۆپه‌ڕاسیۆنى ئاسمانى عێراق بكات له دژى داعش؛ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان له هاوكارى سه‌ربازى عێراق پاشه‌كشه ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: كه له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و خالید عوبه‌یدى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه بابه‌تى دیارى كردنى فه‌رمانده‌یه‌كى هاوبه‌ش تاوتۆى بكه‌ن كه به‌رپرسى هێرشه ئاسماناییه‌كانى هاوپه‌یمانییه‌تى دژى داعش بێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراقى له په‌یوه‌ندى دابێت.
