لە عێراق توشبووانی کۆلێرا بۆ ٧١٥ کەس بەرز بووەوە
فارس بریفکانى سەرۆکى لیژنەى تەندروستى و ژینگە لە پەرلەمانى عێراق لە کۆنفراسێکى هەواڵییدا ڕایگەیاند، نەخۆشییەکە زۆر بەخێرایى بڵاوبووەتەوە و بەپێى پشکنینى تاقیگەکان ٥٥ حاڵەت لەناو کەمپى ئاوارەکان لە پارێزگاى دهۆک تۆمارکراون.
بریفکانى ڕاشیگەیاند مەترسى هەیە نەخۆشیەکە بگۆڕدرێت بۆپەتا و هۆکارى بەرزبونەوەى توشبوانیش بۆ کەم بەکارهێنانى مادەى کلۆرە لە ئاوى خواردنەوەدا گەڕاندەوە.
سەرۆکى لیژنەى تەندروستى و ژینگەى پەرلەمانى عێراق داواى لە شارەوانى پارێزگاکان کرد ماددەى کلۆرى زیاتر لە ئاوى خواردنەوەدا بەکاربهێنن.
پێشتر وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تەنها دوو حاڵەتى توشبووانى بە نەخۆشى کۆلێرا لە پارێزگاى دهۆک پشتڕاستکردەوە.
سەرچاوەكان
