له ئه‌نبار له دوو هێرشدا بۆ سه‌ر داعش 65 تیرۆریست كوژران
دوای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریى عێراق ئاشكرا بوو كه كاروانێك له ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و چه‌ندین كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی و ته‌قه‌مه‌نی و كۆمه‌لێك تیرۆریستى خۆكوژ كه له سوریاوه هاتبوونه ناو خاكی عێراق ، دوای هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ هێزه هاوبه‌شه‌كان، توانرا له هێرشێكی مووشه‌كیدا تیرۆریستان بكه‌نه ئامانج و تێكیانبشكێنن و به‌هۆیه‌وه 47 چه‌كداری تیرۆریستى داعش كوژران كه حه‌وت به ناو سه‌ركرده‌ی داعش بوون .
هه‌روه‌ها له هێرشێكی دیكه‌ی هێزی ئاسمانی عێراقی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی و كۆگای چه‌كی تیرۆریستان له قه‌زای قائیم له رۆژئاوای رومادی 18 چه‌كداری تیرۆریست كوژران كه چواریان سه‌ركرده‌ی ئه‌م گروپه بوون .
