چەند ناوچەیەكی سەلاحەدین ئازادكران

چەند ناوچەیەكی سەلاحەدین ئازادكران
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزە عێراقییەكان بۆ رزگاركردنی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش، چەند ناوچەیەك ئازادكران.

بە پێی زانیارییەكان كە لە چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی بەرپرسەوە بە دەست هاتوون، ئەمرۆ هێزەكانی سوپای عێراق و چەكدارانی حەشدی شەعبی توانیویانە چەند ناوچەیەكی پارێزگای سەلاحەدین ئازادبكەن ئەوانەش بریتین لە "شاخی مەكحول، ئەو بەشەی زنجیرەچیاكانی حەمرین كە دەكەوێتە سنووری سەلاحەدینەوە لە گەڵ، ناوچەی ئەلزویە لە باكوری پارێزگاكە.

بە پێی زانیارییەكان، هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە پێشڕەوییەكان و ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارەكانی داعش كوژراون و هەڵهاتوون.
Top