فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانی داعش دەکەن لە تەلەعفەر
عه‌قيد شوكرى ئيسماعيل، ئه‌فسه‌رى ليواى 4 پیادەی وەزارەتی پێشمه‌رگه، راگه‌ياند، له ماوه‌ى 48 كاژێرى رابردوودا فڕۆكه جه‌نگيیه‌كانى هاوپه‌يمانان، 43 موشه‌كيان له بنكه و باره‌گاكانى داعش داوه و زيانێكى زۆريان پێگه‌ياندوون.
هەروەها سه‌رچاوه‌يه‌ك، گوتی: ئه‌و بۆردوومانانه له گونده‌كانى عه‌يازيه، وائيليیە و ئه‌بو ره‌مال، بوونە کە بنکەی زۆری داعشیان تێدایە و، زۆربه‌ى ئامانجه‌كان تونێله‌كانى داعش بوونە، كه بۆ خۆحەشاردان به‌كارده‌هێنران".
سەرچاوەکو گوتیشی "له نزيك گۆڕستانى گوندى ئه‌بو ره‌مال چه‌كدارانى داعش تانكێكى شاراوه‌يان هه‌بوو كه جار جار تۆپبارانى پێشمه‌رگه‌يان ده‌كرد، ئه‌و تانكه تێكشێندرا و ستافى به‌كارخستنشى كوژران".
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه تايبه‌ته‌ى رووداو ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات "له‌و بۆردوومانانه‌دا زياتر له 50 چه‌كدارى داعش كوژراون، بێجگه له تێكدانى تۆنێل و بنكه و باره‌گاكانيان".
رووداو-
