مالیكی و عه‌بادی هیچ نه‌رمییه‌ك نانوێنن بۆ ئاشتبوونه‌وه
ئه‌و سه‌رچاوه عیراقییانه به رۆژنامه‌ی "عوكاز"ی سعودییان راگه‌یاندووه :" ئایه‌توڵا سیستانی، به‌مه‌به‌ستی ئاشتكردنه، نوێنه‌رێكی خۆی به‌ناوی هیشام موسه‌وی راسپاردووه و ناردوویه‌تی بۆ لای حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران و نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه تائێستاش وه‌ك جێگری سه‌رۆك كۆمار، به‌رده‌وامی ده‌دات به پۆسته‌كه‌ی".
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه موسه‌وی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به به‌غدا، پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مالیكی كۆببێته‌وه، سه‌ردانی عه‌بادی كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوانه، مالیكی مه‌رجی زۆر قورسی داناوه، له‌وانه‌ش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری خانه‌نشینكردنی له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك جێگری سه‌رۆك كۆمار كه تائێستاش به‌رده‌وامی پێده‌دات و ملكه‌چی بڕیاره‌كه نابێت، هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كردن له روخانی شاری موسڵ كه به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی، نوری مالیكی، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌وكاتی حكومه‌ت یه‌كێكه له تۆمه‌تباران و هۆكاری رووخانی ئه‌و شاره، هه‌روه‌ها مه‌رجی ئه‌وه‌شی داناوه عه‌بادی له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه داوای لێبوردنی لێبكات له‌و تۆمه‌تانه‌ی داویه‌تییه پاڵی.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان، ئه‌وه‌شیان وتووه كه موسه‌وی به سه‌ركرده‌كانی حزبی ده‌عوه‌ی راگه‌یاندووه، مالیكی و عه‌بادی هیچ نه‌رمییه‌ك نانوێنن بۆ ئاشتبوونه‌وه و كۆتاییهێنان به ناكۆكییه‌كانی نێوانیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه ده‌یه‌وێت سه‌ره‌تا رازیان بكات به‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌ربكه‌ن و و تیایدا راگرتنی ناكۆكییه‌كانی نێوان رابگه‌ینن به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان بۆ دۆخی پێشوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه له‌و كاته‌ی عه‌بادی راسپێردراوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، كێشه و ناكۆكی كه‌وته نێوان خۆی و مالیكی، به‌ڵام ئه‌و ناكۆكییانه زۆر به ئاشكرا ده‌رنه‌ده‌كه‌وتن تا وتاره ئاگرینه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی عه‌بادی كه له‌دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكا گه‌ڕایه‌وه، هێرشی كرده سه‌ر مالیكی و به "قائید زه‌روره"ی وه‌سفكرد، وه‌ك پێشتر ئه‌و وه‌سفه‌یان ده‌دایه پاڵ سه‌دام حسێن، ئه‌وه‌ش وایكرد مالیكی له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا هێرش بكاته سه‌ر عه‌بادی.
خه‌ندان
