سودان باڵیۆزخانە لە عێراق دەکاتەوە

سودان باڵیۆزخانە لە عێراق دەکاتەوە
وەزیری دەرەوەی سودان گەیشتە بەغدا و باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق دەکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، كە عەبدولسەلام عومەر، وەزیری دەرەوەی سودان بەسەردانێک گەیشتووەتە بەغدا و لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراوە پێشوازی لێکراوە.
وەزیری دەروەی سودان لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیران، سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمان و ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی بۆکردووە، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی عەبدولسەلام عومەر، وەزیری دەرەوەی سودان، کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیەتی لە بەغدا.
Top