قەزای بێجیش كۆنترۆڵكرایەوە
كدانی بە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ چوار شەممە، هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی حەشدی شەعبی توانیان بە تەواوەتی قەزای بێجی لە باكووری تكریت رزگاربكەن و ئاڵای عیراقیش لەسەر پاڵاوگەكەی بەرزبكەنەوە"، ئاماژەی بە بەردەوامبوونی پرۆسە سەربازییەكان كرد تا پارێزگای نەینەواش لە تیرۆریستانی داعش پاكدەكرێتەوە.
ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی، هۆشداریدایە ئەوانەی لە قەزای شەرقات هەمانگی داعش دەكەن و وتی: "ئەوان تەنیا 48 كاتژمێریان لەبەردەمدایە، تا خۆیان لەو رێكخراوە بێبەری بكەن و لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی دژ بە داعش بوەستنەوە، تەئكیدیشی لەسەر هەڵاتنی زۆرێك لە سەردەكانی داعش لە بێجییەوە بۆ شەرقات، كردەوە.
پێشتر سەرچاوەیەك لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە، هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی حەشدی شەعبی، لە شەڕ و پێكدانێكی توندا، توانیان پاڵاوگەوی بێجی لە تیرۆریستانی داعش پاكبكەنەوە و گورزی كاریگەر لە داعش بوەشێنن.
سەرچاوەكە وتیشی: "هێزە عیراقییەكان توانیان پاڵاوگەی بێجی بە تەواوەتی رزگاربكەن و تیرۆریستانی داعش تێكبشێكنن".
ئەمڕۆ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، دەستپێكردنی پرۆسەی (لبیك یا رسول الله)ی دووەمی بۆ رزگاركردنی باكووری پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، ئاماژەی بە دەستپێكردنی پرۆسەكەش كرد لە چوار قۆڵەوە.
