ئه‌مه‌ریکا: کاتی ئه‌وه هاتووه هێزه‌کانی عێراقی رومادی له ده‌ست داعش ده‌ربێنن
"ستیڤ وارن" گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا گوتی: 52هێرشی ئاسمانیی چه‌ند رۆژی رابردوو بۆ سه‌ر بنکه‌کانی داعش، ئه‌و هێزه عێراقیانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه مه‌شقیان پێکراوه، بۆ هێرشی کۆتایی ئاماده کردووه.
وارن ئاشکرای کرد: ئه‌م شه‌ڕه دژوار ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا باوه‌ڕی هه‌یه که ئه‌م هێزه ده‌توانێت رومادی وه‌ربگرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌کان، نزیکه‌ی هه‌زار چه‌کداری داعش له شاری رومادیی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار هه‌ن.
BBC
