هاوپەیمانان ٢٣ هێرشی ئاسمانییان کردە سەر داعش
هێزی هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ٢٠ هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش لە عێراق و لە سوریاش سێ هێرش ئەنجام دراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکانی عێراق لەنزیک حەبانیە، کەرکوک، کەسک، مەخمور، موسڵ، ڕومادی، سوڵتان عەبدوڵا، تکریت، شەنگال و تەلەعفەر ئەنجام دراون، هاوکات هێرشەکانی سەر سوریاش لەنزیک ئەلبوکەمال ئەنجام دراون.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە چەندین یەکە و شوێنی شەڕکردنی چەکدارانی داعش کراونەتە ئامانج، لەگەڵ تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبێلێکدا.
هێزی هاوپەیمانان لە مانگی ئابی ٢٠١٤ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەکدارانى داعش لە عێراقدا دەستپێکرد و لە مانگی ئەیلولیشدا هێرشەکانیان بۆسەر چەکدارانى داعش لە سوریادا دەستپێکرد.
سەرچاوەكان
