ئەگەر بەغدا داوای هێزی زەمینی بكات ئامادەین

ئەگەر بەغدا داوای هێزی زەمینی بكات ئامادەین
سەرۆکی ئەنجومەنی فیدراڵی پەرلەمانی روسیا ئاشکرایکرد ئەگەر بەغدا داوایان لێبکات، ئەوا وڵاتەکەی لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەناو خاکی عیراقدا دەکات و کارەکانی دەستپێدەکات.

ڤلانتینا ماتفینکۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی فیدراڵی پەرلەمانی روسیا، کە بەشێکی گرنگی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەیە، دوێنێ سێشەممە، لەبارەی پرسی بەکارهێنانی هێزی سەربازییەوە لەناو خاکی عیراقدا وتی: "هەر کاتێک بەغدا بەشێوەیەکی فەرمی داوای بەکارهێنانی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیای لە مۆسکۆ کرد، ئەوا روسیا بە وردی لێکۆڵینەوە لە بارەیەوە ئەنجامدەدات و کاری پێویستی بۆ دەکات".

ئاژانسی هەواڵی ریا-ی روسیا، لە زاری ناوبراوەوە ئاشکرایکرد، کە تاکو ئێستا بەغدا بەمەبەستی بەکارهێنانی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکە، هیچ داوایەکی لە روسیا نەکردووە و ومۆسکۆش هیچ هەنگاوێکی لەو بارەیەوە نەناوە.











خەندان
Top