ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له بڕیاره‌كه‌ی عه‌بادی له كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌رده‌م هاووڵاتیاندا
مارك تۆنه‌ر گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند كه چه‌ند جارێك نیگه‌رانی خۆمان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ربه‌سته ئه‌منییه‌كان له سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ربریوه و روونیشیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به چڕی چاودێری بارودۆخی ئه‌منی ده‌كات به تایبه‌تی ئه‌منیه‌تی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌یه .
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو حه‌یده‌ر عبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه ناوچه‌ی سه‌وز كراوه ده‌بێت له به‌رده‌م هاووڵاتیان ته‌نها هه‌ندێك به‌ربه‌ستی كه‌م ده‌مێننه‌وه .
