حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ سعودیه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ سعودیه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات
حه‌شدی‌ شه‌عبی حكومه‌تی‌ سعودیه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ كوشتنی‌ ئه‌فسه‌رانی‌ عیراقی‌ كه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنی‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج روویان له‌و وڵاته‌ كردبوو.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، سعودیه‌ له‌ڕێی‌ پلانێكه‌وه‌ پێنج ئه‌فسه‌ری‌ عیراقی‌ كووشتوه‌ و دواتر ته‌رمه‌كانیانی‌ تێكه‌ڵ به‌ته‌رمی‌ قوربانیانی‌ رووداوه‌كه‌ی‌ مه‌ككه‌ كردووه‌.

له‌و بڵاوكراوه‌یه‌شدا هاوسه‌ری‌ لیوا ئیسماعیل حه‌مید یه‌كێك له‌و ئه‌فسه‌ره‌ عیراقیانه‌ له‌ مه‌ككه‌ مردن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، ئه‌وان له‌شوێنێكی‌ دوور له‌ رووداوه‌كه‌ بوون، به‌ڵام له‌ناكاو به‌زه‌بری‌ هێز پاڵی‌ پێوه‌نراو و له‌ناو قه‌ره‌باڵغیه‌كه‌دا دیار نه‌ما، تا دواجار ته‌رمی‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ و چوار ئه‌فسه‌ری‌ تری‌ عیراقی‌ له‌نێو قوربانیانی‌ رووداوه‌كه‌ی‌ مه‌ككه‌دا دۆزرانه‌وه‌.

پێشتر سه‌رۆكی‌ شاندی‌ حه‌جی‌ عیراقی‌ رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی‌ رووداوه‌كه‌ی‌ مه‌ككه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 760 حاجی‌ بوونه‌ قوربانی‌، پێنج حاجی‌ عیراقی‌ مردوون و یه‌كێكی تریش بریندار بووه‌.








خه‌ندان
Top