لە قەزای خاڵس دوو تەقینەوە روویاندا
حه‌سه‌ن شه‌لال، قایمقامی قه‌زای خاڵس، له باكووری شاری به‌عقوبه، رایگه‌یاند :" شه‌وی دووشه‌ممه، ئۆتۆمبیلێك له‌ناو بازاڕێكی شاری خاڵس له‌نزیك بانكی رافیده‌ین له‌لایه‌ن خۆكوژێكه‌وه ته‌قێنرایه‌وه".
له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه 36 كه‌س كوژران و 50ی دیكه‌ش برینداربوون، هاوكات به‌وته‌ی ئه‌و قایمقامه، ژماره‌یه‌ك كه‌سی تر دیارنه‌ماون و ئه‌مه‌ش ئاماری سه‌ره‌تایی قوربانییه‌كانه و پێده‌چێت زیاد بكات.
داواشی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دیاله كرد، ئۆتۆمبیلیی فریاگوزارییان بۆ دابین بكه‌ن و برینداره‌كان بگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری باقووبه كه ناوه‌ندی پارێزگاكه‌یه، چونكه ژماره‌یه‌ك له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كان كه‌وتوون و توانای وه‌رگرتنیانیان نییه.
هاوكات ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سڕه ئاشكرایكرد، كه ئاماری ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو كه بازاڕێكی شارۆچكه‌ی زوبێری له پارێزگاكه كرده ئامانج، له 9 كوژراو و 52 بریندار كۆتایی پێهات.
شیداد فارس، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سڕه، رایگه‌یاند :" جگه له‌و كوژراو و بریندارانه، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه دیار نه‌ماون، به‌رپرسیارێتی ئه‌و دزه‌كردنانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی فه‌رمانده‌یی پۆلیس.
دوای ته‌قینه‌وه‌كان، ئه‌كاونته‌كانی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌فه‌یسبوك به‌رپرسیارێتی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆ.
خه‌ندان
