پارێزگارێکی نوێ بۆ موسڵ دیاری دەکرێت

پارێزگارێکی نوێ بۆ موسڵ دیاری دەکرێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاری موسڵ لەلیستی برایەتی وپێکەوە ژیان ئاشكرای كرد، لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ پارێزگاری نوێی موسڵ ھەڵدەبژێردرێت.


ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاری موسڵ لەلیستی برایەتی وپێکەوە ژیان ھاشم بریفکانی رایگەیاند: سبەی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ کۆدەبێتەوە، تێیدا پارێزگارێکی نوێ بۆ موسڵ ھەڵدەبژێرن کە ١٤کاندید کێبرکێ لەسەر ئەو پۆستە دەکەن، بەڵام بەشێک خۆیان کێشاوەتەوە.

ھاشم بریفکانی گوتیشی: پۆستی پارێزگاری موسڵ پشکی کوتلەی نەھزەیە، بەڵام سبەی بە تەوافقی لایەنەکان ئەوپۆستە یەکلایی دەکرێتەوە.
Top