پەرلەمانی عێراق لێپێچینەوە لەگەڵ وەزیری بەرگری دەکات

پەرلەمانی عێراق لێپێچینەوە لەگەڵ وەزیری بەرگری دەکات
پەرلەمانی عێراق بانگهێشت و لێپێچینەوە لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی عێراق، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە باسنیوز، بڕیارە لە دانیشتنی رۆژی شەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2015ـی پەرلەمان، دەنگ لەسەر راستیی ئەندامێتی چەند پەرلەمانتارێک بدرێت.



بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، وێڕای بانگهێشتکردن و لێپێچینەوە لە خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگری عێراق، پلانی لیژنەی دارایی بۆ ساڵی یاسادانانی دووەم تاوتوێدەکرێت و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای پەسەندکردنی ئەندامێتی عێراق لە سیستەمی بنەڕەتی ئەنجومەنی ئاشتی و ئاسایشی عەرەبی دەدرێت.

دانیشتنەکە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی دەستپێدەکات، کە دانیشتنی ژمارە 26ـی ئاسایی بەشی یەکەمی ساڵی دووەمی خولی دووەمی یاسادانانی پەلەمانی عێراقە.















باسنيوز
Top